English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بارەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا زانیاری وورد ئاشكرا ده‌كرێت
2019-09-10 [06:32 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسێكی دابەشكردنی سوتەمەنی ئاشكرای دەكات بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی ئەنجومەنی وەزیران ئەمساڵ بە جدی لەسەر خەتە.

ئاری كاكەشین، بەرێوەبەری دابەشكردنی سومەنەتی هەولێر بە باسی راگەیاند: هەموو ئامادەكاریەكی لۆجستیمان كردووە و بەرنامەكانمان داڕشتووە، چاوەڕوانی هاتنی بڕی پێویستی نەوتین بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی بكرێت".

لە كۆبونەوەی رۆژی4 ی 9ی 2019 ی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەت وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکرێت و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێ بكه‌ن.

كاكەشین روونی كردەوە: ئەمساڵ جیاواز لە ساڵی رابردوو هەوڵەكان جدین، ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەیەكی تایبەت بۆ دابەشكردنی نەوت لەسەر خەتە و گرنگی پێ دەدات، چەند ساڵە لە رێگەی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان و پارێزگا بوو، ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیران هاتۆتە سەرخەت و هەوڵی جدی دەدات".  

ئه‌و ئاماژەی بەوەشدا:  بۆ ئەوەی لە لایەن عێراقەوە نەوتی پێویست دابین بكرێت لە رێگەی وەزارەتی نەوتی عێراق و پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا هەوڵی باش دەستی پێكردووە.  بۆ ئەوەی لە سنوری پارێزگای هەولێر یەك بەرمیل نەوت بدرێت پێویستی بە 100 ملیۆن لیتر نەوت هەیە هەموو هەرێمی كوردستانیش پێویستی بە 250 ملیۆن لیترە.

ئێستا لە بازاڕدا چەند جۆرێك نەوت هەیە و نرخی بەرمیلێكیش لە نێوان 125 هەزار تا 135 هەزار دیناردایە، پاش بڕیارەكەی حكوومەت بۆ دابەشكردنی نەوت نرخی بازاڕ كەمێك دابەزیووە.





ئەم هەواڵە 5029جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad