English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەوڵی دەکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە پەرلەمانی عێراق تا ئێستا سەرنەکەوتووە
2019-09-10 [11:18 AM]

ZNA- هەولێر


هاوپەیمانێتیی سادقوون دەڵێت، کار بۆ لەباربردنی پڕۆژەیاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت.

عودەی عەواد، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتیی سادقوون رایگەیاند، هەندێک لایەن کار بۆ لەباربردنی پرسی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن، بۆیەش رێگە لە پێشکەشکردنی پڕۆژەیاساکە و خوێندنەوەی لە پەرلەمان دەکەن.

عودەی عەواد دەڵێ، پڕۆژەیاساکە هیچ کارێکی بۆ نەکراوە و لەنێو پەرلەمان ونبووە. ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەیاساکە وەکو هەندێک پڕۆژەیاسای دیکە لەکارخراوە.

لەسەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم خولەی پەرلەمان، لایەنە شیعەکان هەوڵی زۆریاندا، تاوەکو سەرۆکایەتیی پەرلەمان خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساکە بکات، بەڵام ئەو هەوڵە شکستی‌هێنا.

 





ئەم هەواڵە 1030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad