English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیر پلاندانانی عێراق کرد
2019-09-10 [11:36 AM]

Z.N.A


ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووری سەباح دلێمی وەزیری پلاندانانی عێراق کرد. 
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیری پلاندانانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەزموونی هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی جێگیر و سەرکەوتووە و سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانیش  سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق. گوتیشی ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ ئەوەی هەموو کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر ببن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی و نیازپاکی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نیشانداوە لە سەر بنەمای دەستوور . گوتیشی هیواداریشین سەردەمێکی ئەرێنی و نوێ لە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێتە ئاراوە بە شێوەیەک کە شەراکەتی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان لە بەرچاو بگیرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ لە بارەی سەرژمێری دانیشتووان کرا کە بڕیارە ساڵی 2020 لە عێراق ئەنجام بدرێت ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سەرژمێری کارێکی گرنگە بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیاری کە ئامرازێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پلاندانان بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تێبینی لە سەر میکانیزمی ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە هەیە و پێویستە لە  بەرچاو بگێرێن . گوتیشی نابێ سەرژمێری وەکو کارتێکی سیاسی  لە دژی هیچ پێکها تەیەک بەکار بهێنرێت .





ئەم هەواڵە 991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad