ZNA- هەولێر
مەجید تەخت رەوانچی نوێنەری ئێران لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، بە پێی بەڵگەنامەكان، ئەمریكا بە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی و بەكارھێنانی چەكی ئەتۆم، پەیماننامەی قەدەغەی چەكی ئەتۆمی پێشێلكردووە. رەوانچی دەشڵێت، ئەمریكا دژی پەسەندكردنی پەیماننامەكەیە و لە ھەوڵی دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكانییە، ھەڵوێستەكانیشی لەبەرانبەر خاڵەكانی پەیماننامەكە نابەرپرسیارانە و دژی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.
ئێران و ئەمریكا ئەندامی پەیماننامەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی نین و بۆ جێبەجێكردنیشی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێویستی بە پەسەند كردنی ئەمریكا و ئەندامیەتی لەو پەیماننامەیە ھەیە
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad