هەولێر – ZNA
ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، ویل سمیس رۆڵی سەرەکی لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەگێڕێت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی Brillianceیە و بەرهەمی کۆمپانیای Paramount Picturesیە کە سیناریۆکەی لەلایەن ئەکیڤا جۆلدسمان دەنووسرێت بە سوود وەرگرتن لە رۆمانی Marcus Sakey.
لەم بەرهەمەدا سمیس رۆڵی نیک کۆپەر دەگێڕێت کە رۆڵی سەرەکییە لە فیلمەکەدا، کۆپەر لە بەشی شیکردنەوە و وەلامدانەوە لە پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا کاردەکات و کاری سەرەکی چاودێریکردنی تاوانبارانە.
ویل سمیس بە یەکێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی هۆلیوود و جیهان دەناسرێت و لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.
ئەم هەواڵە 7000جار خوێندراوەتەوە |