English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو ئاگادارییەک بڵاو کرایەوە
2019-09-10 [12:48 PM]

ZNA-هەولێر


بەرێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی گومرگی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بڵاو کردەوە.

بەپێی ئاگادارییەکی گومرگی حاجی ئۆمەران کە وێنەیەکی  ده‌ست ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس كه‌وتووه‌و تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و دارایی پێویستە بۆ هاوردەکردنی شەحنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بڕوانامەی پشکنینی پێش وەختە (COC) لەگەڵ دابێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی گومرگی حاجی ئۆمەران سەرجەم کۆمپانیاکان و بازرگانان و دەرهێنەرانی گومرگی ئاگادار دەکاتەوە ئەوانەی کاری بازرگانی هاوردەکردنی شەحنەکان لە دەروازەکەیان ئەنجام دەدەن، دەتوانن سەردانی کۆمپانیای ئینتەرتێک «Intertek» بکەن بۆ دەرهێنانی بڕوانامەی پشکنینی پێش وەخته (COC).

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە 1/7/2019ـەوە بە فەرمی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی (لێدراو، چاککراو و ژێر ئاوکەوتووی) قەدەغەکرد.

 





ئەم هەواڵە 3922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad