English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا: نزیکەی دوو هەزار چەکدار لە سووریا و عێراقەوە گەڕاونەتەوە ئەوروپا
2019-09-10 [12:59 PM]

ZNA-هەولێر


جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا نزیکەی دوو هەزار چەکدار لە سووریا و عێراقەوە گەڕاونەتەوە وڵاتانی خۆیان لە ئەوروپا

ئۆلیگ سیرۆمۆلۆتۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، "نە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا و ئاسیا و هیچ وڵاتێکی دیکە لە تیرۆریستان پارێزراو نابن، چونکە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا نزیکەی دوو هەزار چەکدار کە لەناو گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا و عێراق شەڕیان کردبوو، گەڕاونەتەوە ئەوروپا". 

دیپلۆماتەکەی رووسیا گوتی، تیرۆر هەڕەشەیەکی هاوبەشە و زۆری ژمارەی "هێرشە تیرۆریستییەکان"یش لە جیهاندا ئەو راستییە دووپاتدەکەنەوە

دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سووریا لە ساڵی 2011 و دەرکەوتن و بەهێزبوونی چەند گرووپێک، هەزاران کەس لە وڵاتانی جیهانەوە روویان لە سووریا کرد و پەیوەندییان بەو گرووپانەوە کرد، لەوانەش داعش

 





ئەم هەواڵە 1090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad