English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودییە بڕیارێکی نوێ لە بارەی عەمرەکردن دەردەکات 
2019-09-10 [01:41 AM]

ZNA- ھەولێر




شانشینی عەرەبی سعودییە بڕیارێکی نوێ لە بارەی ئەو کەسانە دەرکرد کە بۆ دووەم جار سەردانی سعودییە دەکەن بە مەبەستی عەمرەکردن . 

پێشتر وڵاتی سعودییە فەرمانێکی دەرکردبوو و تێیدا ھاتبوو ، ھەر کەسێک لە ماوەی سێ ساڵ دوو جار سەردانی سعودییە بکات بەمەبەستی بە جێ گەیاندنی عەمرە ، ئەوا دەبێت ٢٠٠٠ ریال بدات . 

بەڵام ئەمڕۆ حکومەتی سعودییە لە فەرمانێکی نوێدا ئەم رسوماتەی لەسەر ئەو کەسانە ھەڵگرت کە دەیانەوێت سەردانی ئەم وڵاتە بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی عەمرە . 

لەلای خۆشییەوە محەمەد ساڵح وەزیری حەج و عەمرەی سعودییە رایگەیاند : ئامانج لەم بڕیارە زیاد کردنی ژمارەی عەمرەکارانە و ھیوادارین تا ساڵی ٢٠٣٠ ژمارەی عەمرەکاران لەماوەی ساڵێکدا بگاتە ٣٠ ملیۆن کەس.

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە | سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 1459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad