English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەوێنە.....له ڕووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
2019-09-11 [08:01 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا.

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر ( قه‌ڵادزێ ) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیكاب/نیسان) و تراكتۆرێكی جۆری ( فوڕگسن ) خۆیان به‌یه‌كدا كێشاو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شۆفێری تراكتۆره‌كه‌ به‌ناوی ( ع . ع . ع ) له‌دایك بووی 1950 دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاماژەی بەوەش کراوە، ناوبراو باوكی 15 كوڕ و كچه‌ و پیشه‌ی كاسب بووه‌، دوایی ڕووداوه‌كه‌ش مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی مه‌به‌ست، به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی 24 له‌ یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕاگیر كراوه‌، دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ش ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

Thumbnail

 

1

 





ئەم هەواڵە 2746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad