English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەی ڤالڤێردی لەھێلی پێشەوە بەردەوامە 
2019-09-11 [10:40 AM]

ZNA- ھەولێر 




راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە ناتوانێت لە یاری داھاتووی یانەکەی لەبەرامبەر یانەی ڤاڵەنسیا بەشداری بە میسی و سوارێز بکات . 

ڤالڤێردی پلانی دادەڕشت بۆ ئەوەی لە یاری یانەکەی لەبەرامبەر ڤاڵەنسیا یاری بە میسی و سوارێز و گریزمان بکات ، بەڵام بەھۆی چاکنەبوونەوەی میسی و سوارێز لە پێکانەکانیان ڤالڤێردی پلانەکانی خۆی دەگۆڕێت . 

لای خۆشییەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆڕتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووتەوە ، ڤالڤێردی بە ناچاری جارێکی دیکە یاری بە سێرجیۆ رۆبێرتۆ و کارلێس پێریز دەکاتەوە لەگەڵ ئەنتوان گریزمان لە ھێلی پێشەوە ، چونکە ھیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە . 


لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە لە پلەی ھەشتەمی خولی ئیسپانی دێت بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ لە سێ یاری . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1351جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad