English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی لەگه‌ڵ جێگری سەرۆکی نێردەی تازەی ئەمەریکا لە عێراق كۆبووه‌وه‌
2019-09-11 [11:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌لاحه‌دین پێشوازی لە برایان مەکفیتێرز، جێگری سەرۆکی نێردەی تازەی ئەمەریکا لە عێراق كرد.

 

لە دیدارەكەدا كە ستیڤ ڤیگن كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرەتا جێگری سەرۆکی نێردەی تازەی ئەمەریکا لەعێراق خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە ڕاگەیاند و وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ناوچەکەدا، ڕایگەیاند کە هاتوون تێڕوانینی سەرۆک بارزانی لەبارەی کۆی دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا، ببیستن.

 

لە دیدارەکەدا بە درێژی باسی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا و سەرۆک بارزانی جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە پشتیوانیی دیالۆگ دەکەن بۆ چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور. هەروەها دۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشەکانی داعش خرایە بەر باس.

 

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، کە ئەگەرچی داعش لەڕووی شەڕی بەرەییەوە شکاوە، بەڵام لەناو نەچوون و خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەن. هەروەها تەئکیدی کردەوە کە داعش هەڕەشەیە بۆ سەر هەموولایەک، بۆ هەندێ لا هەڕەشەی نزیک و بۆ هەندێکی تر هەڕەشەکە دوورمەودایە، ئەو هۆکارانەش کە داعشیان دروست کرد وەکخۆیان ماون و چارەسەر نەکراون.

 

 هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بارودۆخی كەركووك و ناوچەكانی ماددەی 140 تاتوێ كرا.

 

بارودۆخی سووریا تەوەرێکی تری ئەو دانیشتنە بوو و، سەرۆك بارزانی نیگەرانی و تێبینییەكانی خۆی لەسەر بارودۆخ و داهاتووی گەلی كورد لە سووریا بە شاندی میوان ڕاگەیاند.





ئەم هەواڵە 1339جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad