English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی بۆ هه‌ر كارێكی پێویست سه‌باره‌ت قوربانیانی كه‌ربه‌لا ده‌ربڕی
2019-09-11 [11:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتنی زیاره‌تكارانی كه‌ربه‌لا، 31 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستد، له‌مباره‌یه‌وه‌، سكرتێری گشتی غه‌موپه‌ژاره‌ی خۆی بۆ هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدان و بریندرابوونی رووداوه‌كه‌ی نزیك مه‌زاری پیرۆزی ئیمام حوسێن له‌ كه‌ربه‌لای‌ عیراق  ده‌ربڕی.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ستێفان دوجاری وته‌بێژی سكرتێری گشتی رایگه‌یاند، جه‌نابی سكرتێری گشتی هاوسۆزی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌رده‌بڕێت و ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ هه‌ر كارێكی پێویست نیشانده‌دات.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌، ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ردانكه‌رانی ئاینی له‌ عیراقی و بیانی له‌ كه‌ربه‌لان بۆ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی عاشورا.

روونی كرده‌وه‌، جه‌نابی سكرتێری گشتی هاوسۆزی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌رده‌بڕێت و هیوای هه‌ر چی زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت و ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ هه‌ر كارێكی پێویست بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ساته‌ نیشانده‌دات.

رۆژی سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: "به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتنی زیاره‌تكارانی كه‌ربه‌لا، 31 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌".

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا، سێ رۆژ ماته‌مینی بۆ گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ راگه‌یاند كه‌ له‌ رێوڕه‌سمی عاشوورادا دوێنێ به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتن و گیانیان له‌ ده‌ستدا.

 





ئەم هەواڵە 6466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad