English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژه‌رێك: دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام ته‌نها ڕێگه‌چاره‌یه‌کی کاتییه‌
2019-09-11 [12:54 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

توێژه‌ری ناوه‌ندی عه‌ره‌ب له‌ ئه‌مریکا رایگه‌یاند، دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام ته‌نها بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو وڵاته، ته‌نها ڕێگه‌چاره‌یه‌کی کاتییه‌، وتیشی، که‌ ته‌نها به‌ بۆنه‌ی گوشاره‌کانی تورکیاوه‌، ئه‌مریکا ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی له‌ ناوچه‌ی باکووری سووریا ئه‌نجام داوه‌.

جۆ ماکرۆن توێژه‌ری ناوه‌ندی عه‌ره‌ب له‌ ئه‌مریکا به‌ عه‌ره‌ب نیووزی وت، ئامانجی دوو وڵات له‌ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد به‌ڕێوه‌بردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو وڵاته‌ نه‌ک چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان.

ماكرۆن باسی له‌وه‌ كرد، تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به‌ سوپای سووریای دیموکرات ده‌کات و تورکیاش هاوپه‌یمانی ڕووسیایه‌، هاوکارییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ سووریا ئاسان نابێت.

ئه‌م توێژه‌ره‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین گوتیشی که‌ ته‌نها به‌ بۆنه‌ی گوشاره‌کانی تورکیاوه‌، ئه‌مریکا ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی له‌ ناوچه‌ی باکووری سووریا ئه‌نجام داوه‌.

ماکرۆن ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کاته‌وه‌ که‌ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام ته‌نها ڕێگه‌چاره‌یه‌کی کاتییه‌ و هه‌وڵه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ناکۆکی و ڕێگرتن له‌ پێکدادان وه‌سف کرد.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 1105جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad