English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میلان ھەواڵێکی ناخۆشی بۆ گۆڵپارێزەکەی ئامادە کردووە 
2019-09-11 [12:59 PM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ھەوڵدەدات لەماوەی داھاتوو گرێبەستی گۆڵپارێزی یەکەمی تیپەکەی جیانلویجی دۆنارۆما نوێبکاتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی کۆریری دیللۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ، بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلان ھەوڵەکانیان دەست پێکردووە بۆ نوێکردنەوەی بۆندی دۆنارۆما و لەمبارەیەوە گفتوگۆیان لەگەڵ مینۆ رایۆلای بریکاری کارەکانی یاریزانەکە کردووە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەوەی جێگەی سەرنجە بەرپرسانی یانەی میلان لە بڕی زیاد کردنی مووچەی دۆنارۆما ھەوڵدەدەن مووچەکەی لە ٦ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە کەم بکەنەوە بۆ پێنج ملیۆن یۆرۆ.بۆ ئەم کارەش پشت بە خۆشەویستی یاریزانەکە بۆ یانەکە دەبەستن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، دۆنارۆمای تەمەن ٢٠ ساڵ ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەی میلان پێشکەش دەکات و بۆندەکەشی لە ھاوینی ٢٠٢١ کۆتایی پێدێت و بەرپرسانی میلان دەیانەوێت لە ئێستاوە بۆندەکەی نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی لە گرێبەستی یانەکانی دیکە بیپارێزن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad