ZNA- ھەولێر
ھەردوو یانەی پاریس سانجێرمان فەڕەنسی و یۆڤانتسی ئیتاڵی رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان مارسێلۆی بەرازیلی .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی کالچیۆ مێرکاتۆ ، ھەردوو یانەی یۆڤانتس و پاریس سانجێرمان ھەوڵەکانیان دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزان مارسێلۆ .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەھۆی گرێبەست کردنی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ یاریزان فیرلاند میندی ، مارسێلۆ پێگەی سەرەکی خۆی لەیانەی ریال مەدرید لەدەستداوە ، لەبەر ئەمە ئامادەیە یانەی شاھانە جێ بھێلێت .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەھۆی ئاستە بەرزەکەی لە باڵی چەپی بەرگری ، ھەردوو یانەی یۆڤانتس و پاریس سانجێرمان ھەوڵدەدەن سوود لە تواناکانی مارسێلۆ وەربگرن و بیگوازنەوە ریزەکانیان .
مارسێلۆ تەمەنی ٣١ ساڵە و بۆندەکەی لە سەھاوینی ٢٠٢٢ تەواو دەبێت و نرخی گواستنەوەشی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 6835جار خوێندراوەتەوە |