English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران بە بریارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بە دوورخستنەوەی جۆن بۆڵتۆن دڵخۆشە
جۆن بۆڵتۆن راوێژکاری لەکار لادراوی کۆشکی سپی
2019-09-11 [01:42 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران بە بریارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بە دوورخستنەوەی جۆن بۆڵتۆن دڵخۆشە و دەڵێت حکومەتی ئەمریکا بە دورخستنەوەی بۆڵتۆن، باشتر لە واقعی ئەمرۆی تاران تێدەگات.

عەلی رەبیعی گوتەبێژی حکومەتی ئێران، سەبارەت بە دورخستنەوەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی لە پوستەکەی، رایگەیاند: جۆن بۆڵتۆن پێشتر بەڵێنیی ئەوەی دابوو کە حکومەتی ئێران لە ماوەی سێ مانگی دیکە لە ناودەچێت، کە ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو چوو، بەڵام ئێمە ماینەوە.

رەبیعی بۆڵتۆن بە یەکێک لە گەرەترین شەڕخوازەکانی ئەمریکا و پشتیوانی تیرۆرسمی ئابووری تۆمەتبار کردوە و دەڵێت بە دوورخستنەوەی لە پوستەکەی، واشنتۆن باشتر لە واقعی ئەمرۆی ئێران تێدەگات.

دوێنێ‌شەو سەرۆكی ئەمریكا دورخستنەوەی جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپیی راگەیاند.





ئەم هەواڵە 1033جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad