English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک وەزیری بەنگلادێش: میانمار رێگه‌ به‌ ڕۆهینگیاکان  نادات بگه‌ڕێنه‌وه‌
2019-09-12 [03:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شێخ حه‌سینا سەرۆک وەزیری بەنگلادێش بۆ سەرنەکەوتنی هەوڵەکانی ئەم دوواییانە بۆ گێڕانەوەی پەنابەرە ڕۆهینگیاکان میانمار تاوانبار دەکات و دەڵێت، ئەو وڵاتەی دراوسێی کاری پێویستی بۆ بەدەستهێنانەوەی متمانەی ئەو کۆمەڵگایە نەکردووە.

شێخ حەسینا درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمانی وڵاتەکە گوتی " ئێمە بینیمان میانمار نەیتوانی متمانەی ڕۆهینگیاکان بەدەستبهێنێت لە دروستکردنی بارێکی گونجاو لە ڕاخاین بۆ ئەوەی بە کەرامەتەوە بگەڕێنەوە".

ئەو گوتیشی " ئێمە بە تەواوەتی ئامادەکاریمان کردبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەش پرۆسەی گەڕانەوەی ڕۆهینگیاکان بۆ سەر ماڵ و حاڵ و زەوی و زاری خۆیان دەستی پێنەکرد".

حەسینا گوتیشی ئەو داوای لە وڵاتانی تری ئاسیا لە ناویاندا، چین، هندستان و ژاپۆن کردووە هاوکاری بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە.

نزیکەی 740 هەزار ڕۆهینگیا دوابەدوای سەرکوتکردنەکان لەلایەن لەشکرەوە لە مانگی 8 ی ساڵی 2017 گوندەکانی خۆیان لە هەرێمی ڕاخاین بەجێهێشت و هەڵاتن بۆ بەنگلادێش کە پێشتریش نزیکەی 2 سەد هەزار لەوانە لە کەمپەکانی سەرانسەری سونوری باشوری ڕۆژهەڵاتی بەنگلادێش دەژیان.

لێدوانەکانی حەسینا ڕەنگدانەوەی نیگەرانییەکانی داهکایە لەسەر نەبوونی چارەسەری بۆ قەیرانی پەنابەران لە وڵاتەکەدا.

ڕێبەرانی ڕۆهینگیا بە بەردەوامی دەڵێن پەنابەرەکان ناگەڕێنەوە خاکی خۆیان هەتا ئەو کاتەی متمانەی پارێزراوی، مافەکانیان و هاووڵاتی بوونیان پێ نەدرێت.

ڕۆهینگیاکان وەکو کەمینەیەک بە فەرمی لەلایەن حکومەتی میانمارەوە دانیان پێدا نەنراوە و بە بەنگالی ناودێر دەکرێن سەرەڕای ئەوەی چەندین نەوەیە لەو وڵاتەدا دەژین.

 

voa





ئەم هەواڵە 2752جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad