English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێرگی لاڤرۆڤ له‌سه‌ردانیدا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
2019-09-12 [04:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ماریا زاخارۆڤ رایگه‌یاند، له‌ رۆژانی 7 و 8ی تشرینی یه‌كه‌می مانگی داهاتوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سێرگی لاڤرۆڤ سه‌ردانی عێراق ده‌كات، وتیشی، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زاخارۆڤ وتیشی، له‌ میانی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و وته‌بێژه‌ باسی له‌وه‌كرد، هه‌ردوولا باس له‌ ئه‌جنده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، تاوتوێی زیاتری ره‌وشی عێراق و سوریا و ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بارودۆخی ئێران و گۆڕانكارییه‌كانی فه‌له‌ستین ته‌وه‌ری گفتوگۆكان ده‌بێت.

زاخارۆڤ روونی كرده‌وه‌، گرنگی تایبه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی هاریكارییه‌كانی بواری دژه‌تیرۆر و توندڕه‌وی ئایینی ده‌درێت، كاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌ ده‌بێت تاوتوێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌ وباوه‌كانی نێوان روسیا و عێراق ده‌كرێت له‌نێو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر هاوكاری ‌بواری وزه‌ و مرۆیی.

 

روسیالیه‌وم





ئەم هەواڵە 2836جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad