English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"بارهەڵگریی زێڕ" لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی دهۆک بەشدارە
2019-09-11 [01:35 AM]

ZNA - تاران


فیلمی سینەمایی "بارهەڵگریی زێڕ" لە دەرهێنانی توورەج ئەسڵانی لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" لە حەوتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" بەشدارە.

 

فیلمەکە لە نووسینی  توورەج ئەسڵانی و هادی نادی و لە بەرهەمهێنانی مەنسوور سۆهراب پوور، بە ئامادەبوونی دەرهێنەری فیلم و پەیام ئەحمەدی نیا ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە لە دوو سانسی جیاوازدا لەوانە: کاتژمێر 7ی ئێوارێی رۆژی چوارشەممە 11ی سێپتەمبەری 2019 و هەروەها لە کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 12ی سێپتەمبەری 2019 لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" لە حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان نمایشدەکرێت.

 

"بارهەڵگریی زێڕ" بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەم ڕووداوە سینەماییە لەگەڵ فیلم گەلێک لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، سوید، ئەلبانیا، کرواتیا، کۆسۆڤۆ، جۆرجیا، هەنگاریا، تورکیا، هۆڵەندا، چیلی، ئەرژەنتین، ئۆکراینا، سووریا، لۆبنان و نیپال ڕکابەریی دەکات.

 

فیلمەکە لە لایەن کۆمپانیای بڵاوکەرەوەی نێودەوڵەتی "ئاڕت هوود" لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، لە یەکەمین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی "ڕەوتە نوێیەکان" New Currents لە بیست و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بووسان" Busan لە شاری بووسان  لە کۆریای باشوور نمایشکرا.

 

"توورەج ئەسڵانی" کە وەکوو بەڕێوەبەریی وێنەگرتن ساڵانێکی زۆرە ئەزموونی لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکان هەیە و کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی جیهانی بەدەستهێناوە.

 

حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و فیلمە دیکۆمێنتارییەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، بەشی "روانینێک بە سینەمای جیهان"، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و ... لە رۆژانی 9 تا 16ی سێپتەمبەری 2019 لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و هۆڵە سینەماییەکانی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

مەنسوور جیهانی

 

 





ئەم هەواڵە 2740جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad