English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی..نه‌یمار قسه‌ی دڵی خۆی كرد و هه‌موو شتێكی ئاشكرا كرد
2019-09-15 [05:35 AM]

ZNA- ھەولێر


نه‌یمار داسیلڤا، ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی، یه‌كه‌م یاری خۆی له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ئه‌نجامدا و به‌ درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه‌ رووبه‌ڕووی جنێو و قسه‌ی ناشیرینی جه‌ماوه‌ری پاریسی بووه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ هاویندا هه‌وڵیداوه‌ له‌ یانه‌كه‌ بڕوات.

نه‌یمار كه‌ له‌ دواخوله‌كدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌نجڕاكێش گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد، له‌دوای یارییه‌كه‌ قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد.

ئه‌و گوتی "سه‌باره‌ت به‌ خۆم رۆژێكی ئاسایی بوو، ئه‌وه‌ جاری یه‌كه‌م نییه‌ جنێوم پێبدرێت و فیكه‌م بۆ لێبده‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رازیلیش یاریم له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان كردووه‌ وایانلێكردووم و پێشتریش له‌ فه‌ره‌نساش له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆمان ئه‌وه‌یان له‌دژی من كردووه‌، ئه‌مه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌، به‌ڵام له‌مڕۆ به‌دواوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو یارییه‌كانم له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌مان بكه‌م".

ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی گوتیشی "پێویسته‌ روونی بكه‌مه‌وه‌ كه‌ من هیچ رقێكم بۆ جه‌ماوه‌ری پاریس سانجێرمان یان خودی یانه‌كه‌ نییه‌، هه‌مووان ده‌زانن كه‌ ئاره‌زووم ده‌كرد بڕۆم، ئه‌و شته‌م ده‌ویست و به‌ روونیش ئه‌وه‌م ئاشكراكرد، هیچ ورده‌كارییه‌كی دانوستانه‌كان باس ناكه‌م، سه‌رۆكی یانه‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ده‌زانن چییان كردووه‌، ئه‌وه‌ بووه‌ رابردوو، ئێستا من یاریزانی پاریس سانجێرمانم و به‌ڵێن ده‌ده‌م ئه‌وه‌ی له‌ توانامدایه‌ پێشكه‌شی ده‌كه‌م".

نه‌یمار زیاتر گوتی "ده‌مه‌وێ دڵخۆش بم، نامه‌وێ كه‌س به‌ ناوی من هاواربكات، نامه‌وێ له‌پێناو مندا بێنه‌ نێو یاریگه‌، ده‌مه‌وێ هانی پاریس سانجێرمان بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌ڵێن پی ئێس جی گه‌وره‌تره‌ له‌ هه‌ر یاریزانێك، پێویسته‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌بیربكه‌ن و ماوه‌ی 90 خوله‌ك هانی تیپه‌كه‌یان بده‌ن. كه‌ فیكه‌م بۆ لێده‌ده‌ن بێزارم ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌، من ده‌مزانی چی رووده‌دات، هه‌رچۆنێك بێت خوا دادپه‌روه‌ره‌".

نه‌یمار راشكاوانه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌یویست له‌ پاریس بڕوات و گوتی "من هه‌ندێ پاڵنه‌رم هه‌بوون بۆ رۆیشتن، كاتێك له‌ كارێكدا هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی نه‌كه‌ی به‌دوای كارێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێی، ئاره‌زووی من بۆ رۆیشتن په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سانجێرمان و هانده‌رانییه‌وه‌ نه‌بوو".

له‌ كۆتایی قسه‌كانیشیدا نیمۆ گوتی "من ئه‌وه‌م به‌ هه‌مووان گوت و هه‌وڵمدا ئه‌وه‌ بێته‌دی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌ رێگه‌یان پێنه‌دام بڕۆم، ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌مه‌ باسی ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌م و جارێكی دیكه‌ باسی ئه‌و ورده‌كاریانه‌ ناكه‌مه‌وه‌، ده‌مه‌وێ یارمه‌تی هاوڕێكانم بده‌م له‌نێو یاریگه‌دا".

 

رووداو





ئەم هەواڵە 5902جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad