English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌برێت
2019-09-15 [09:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌ی و خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر برنج له‌ناوده‌به‌ن و پسپۆڕێكی خۆراكیش هاوڵاتیان له‌ برنجی خراپبوو ئاگادارده‌كاته‌وه‌‌.

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ده‌ڵێت، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان و پشكنینی ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه‌ به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێك برنج به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌ ئه‌سپێی هه‌ڵهێناوه‌ و به‌شێكی تریان به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ چه‌ند ماركێت و دوكانێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.

بڕی برنجه‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كان له‌ (750) كیلۆگرام زیاتره‌ و له‌ جۆره‌كانی (السلطان، مه‌رجان، دۆلفین، فاخر و تایله‌ند)‌یه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی ئه‌و خۆراكه‌ماددانه‌ی كه‌ خراپ ده‌بن یاخود ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت له‌شكر حه‌مید، پسپۆڕی بواری‌ زانستی خۆراك وتی؛ ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌هۆی‌ خراپ عه‌مباركردن و به‌رزی پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه‌وه‌ خراپ ده‌بن به‌ها خۆراكیه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وشیاوی خواردن نامێنن و پێویسته‌ له‌ناو ببرێن.

وتیشی؛ به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌كۆگاكانی عه‌مباركردن یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ خراپبوونی خوارده‌مه‌نیه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وماوه‌ی كه‌بۆی دیاریكراوه‌‌ به‌سه‌ر بچێت، له‌خوارده‌مه‌نیه‌ وشكه‌كاندا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی مێروو كه‌ زیان به‌ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره‌ خوارده‌مه‌نیه‌ خراپبووه‌‌ ده‌خوات.

داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردندا به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌‌ ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه‌بن ده‌یخۆن، دڵنیابنه‌وه‌ له‌به‌رواری دروستكردن وبه‌سه‌رچوونی‌ هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما له‌‌ كۆگاكان خۆراكه‌وشكه‌كان مێروو تێی نه‌داون پاشان‌ بیكڕن و به‌كاریبێنن.‌





ئەم هەواڵە 2416جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad