English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رژمێری له‌ ساڵی داهاتوو له‌ واده‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت
2019-09-15 [09:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کۆبوونەوەی دەستەی سەرژمێری گشتی عێراق بە ئامادەبوونی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و بڕیاردرا سەرژمێرییەکە لە وادەی خۆیدا له‌ ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

وەزیری پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی سەرجەم رێکارە تەکنیکیەکان کۆبووینەوە، تاکو بتوانین لە وادەی دیاریکراو سەرژمێری ئەنجام بدەین.

وه‌زیری پلاندان واده‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دیاریكرد کە مانگی 10ی ساڵی 2020 دەبێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، تێبینی هەموو پێکهاتەکان بە هەند وەردەگرین و رەچاوی مافی هەموو پێکهاتەکان دەکەین.

وتیشی، تێبینییه‌كانی كورد و پێكهاته‌ نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینییه‌كانی دیكه‌ی به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرین و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ره‌چاوی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كرێت.





ئەم هەواڵە 2473جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad