English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو بۆ هاورده‌كردنی كاره‌با رێك ده‌كه‌وێت
2019-09-15 [10:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، بۆ راكێشانی دوو هێڵی وزه‌ی كاره‌با له‌ سیسته‌می كه‌نداو، وه‌زاره‌ت رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی په‌یوه‌ستی كه‌نداو واژوو كردوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاتی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، له‌ چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی عێراق بۆ وزه‌ له‌ 2019 ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌ت گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی په‌یوه‌ستی كه‌نداوی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو مۆر كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دوو هێڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی كاره‌با رابكێشرێت.

به‌یاننامه‌كه‌ وتیشی، ده‌سته‌ی په‌یوه‌ستی كه‌نداو خه‌رجی ئه‌و دوو هێڵه‌ ده‌گرێـته‌ ئه‌ستۆی خۆی كه‌ 300 كیلۆمه‌تر درێژه‌، له‌ناو عێراق 80 كیلۆمه‌تر و له‌ناو كوێت 220 كیلۆمه‌تر ده‌گرێته‌وه‌، به‌ سیسته‌می نیشتمانی عێراق ده‌به‌سترێته‌وه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ روونی كرده‌وه‌، له‌ قۆناغی دووه‌می رێككه‌وتنه‌كه‌ دامه‌زراندنی سیسته‌می ئاڵوگۆڕی وزه‌ی كاره‌با له‌ نێوان عێراق و وڵاتانی هاریكاری كه‌نداو و له‌ نێوان ئه‌وروپا ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 2878جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad