Z.N.A بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گوندی موغارای سەر بە شارۆچکەی ئەتروش لە قەزای شێخان، پیاوێک هاوژینەکەی و كەسێكی دیکە دەکوژێت و تاوەکو ئێستاش دەستگیر نەکراوە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوە كرد کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ پیاوێک بەناوی (ح. س) تەمەن 50 ساڵان کە خەڵکی گوندی موغارایە، هاوژینەکەی خۆی کە تەمەنی 25 ساڵە لەماڵەوە کوشتووە و دواتریش پیاوێکی دیکەی تەمەن 30 ساڵانی کوشتووە.
ئەو پیاوە کرێکار بووە لە یەکێک لە کۆمپانیا نەوتییەکان و رووداوەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە
پۆلیس دەڵێت، ناسنامەی بکوژەکە دیارە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە دەستگیربکرێت و پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردووەتەوە
ئەم هەواڵە 2494جار خوێندراوەتەوە |