English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبۆوه‌
2019-09-15 [12:16 PM]

ZNA-هه‌ولێر


 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 15/9/2019 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كه‌ پێكهاتبوو له‌ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی چه‌ند پرسێكی سیاسی و یاساییی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراق كرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌كاریی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی سه‌رده‌میانه‌و گه‌لپه‌سه‌ند له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌بوونی كۆده‌نگیی نیشتیمانی و رێزگرتن له‌ مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسییه‌ت، زه‌رووره‌تی قۆناغه‌كه‌یه‌.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پته‌وكردنی هاوئاهه‌نگی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ پشتیوانیكردنی دیالۆگێكی بنیادنه‌رانه‌ له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا به‌جۆرێك كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بێت و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ماف و شایستانه‌ بێت كه‌ ده‌ستووری ساڵی 2005 به‌هه‌رێمی كوردستانی داوه‌، دووپات كرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كرا كه‌ بارودۆخی هه‌رێم و پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ واده‌خوازێت كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكاییه‌تییه‌كان بۆ دروستكردنی هاوئاهه‌نگی زیاتر ئه‌نجام بدرێت.

له‌باره‌ی پرسی چاكسازیش هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌رخستنی رێككاره‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ بێنه‌ سه‌ر رێگای.

 

 

112
 





ئەم هەواڵە 2194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad