English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی كوردستان یەکەم دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات
2019-09-15 [12:23 PM]

ZNA-هه‌ولێر


پەرلەمانی کوردستان یەکەم دانیشتنی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی پێنجەم ساز دەکات و تێیدا سێ بابەتی گرنگ تاوتوێ دەکات.

دانیشتنەکە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 17-9-2019 ساز دەکرێت و تێیدا راپۆرتێک لەبارەی سەردانی شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەغدا و بەشداریکردنی لە کۆنگرەی پەرلەمانەکانی ئاسیا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ ژمارەیەک پێشنیازەیاسا و خستنەڕووی بیرۆکەی هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، دەخرێنە بەر باس.

دەقی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان:

به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و بڕگه‌ى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ى (20) و ماده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی 2019/9/17 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ى په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا و شێوازی رێكخستنی په‌یوه‌ندیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

دووه‌م: حوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمى (82،80،79)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1 - هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.

2 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاغیكردن به‌ نه‌وت و به‌رووبوومه‌كانی ژماره‌ (41)ى ساڵی 2008).

3 - پێشنیازه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی پاراستنی به‌رهه‌مه‌ عێراقییه‌كان ژماره‌ (11)ى ساڵی 2010ى هه‌مواركراو),

4 - پێشنیازه‌یاسای (رێكخستن و یه‌كحستنی عه‌لوه‌كان).

5 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی واژۆی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ژماره‌ (78)ى ساڵی 2012).

6 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای گرتنی مایه‌ى قاچاغ و قه‌ده‌غه‌كراو بۆ ئالوگۆڕكردن له‌ بازاڕه‌ نێوخۆییه‌كان ژماره‌ (18)ى ساڵی 2008ى هه‌مواركراو).

7 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ژماره‌ (9)ى ساڵی 2006).

سێیه‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی ئه‌ندامى په‌رله‌مان (هێڤیدار ئه‌حمه‌د سلێمان) سه‌باره‌ت به‌ (ژماره‌ى دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 





ئەم هەواڵە 2248جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad