English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ڕ ده‌ربڕی
2019-09-15 [01:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئاماده‌ی شه‌ڕێكی گشتگیره‌، وتیشی، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مووشه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌مانه‌.

ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده‌ فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی له‌ سوپای پاسدارانی ئێران به‌ ئاژانسی ته‌سنیمی نیمچه‌ فه‌رمی راگه‌یاندوه‌، ده‌بێت هه‌موولایه‌ك بزانێت، سه‌رجه‌م بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كه‌شتی هه‌ڵگری فرۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكی دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ ئێران دووره‌، بۆیه‌ ده‌كه‌ونه‌ شوێنێك مووشه‌كه‌كانی ئێران ده‌توانێت بیانكاته‌ ئامانج.

دوێنێ دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر دوو کارگەی کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی تایبەت بە نەوت و ووزە، كە بەگەورەترین كێڵگەی نەوتی ئەو وڵاتە دادەنرێت.

وەزیری ناوخۆی سعوودیە رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیانکردە سەر دوو کارگەی سەر بە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ لە پارێزگای بوقەیق لە رۆژهەڵاتی سعوودیە کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی وڵاتی سعوودییەی لێیە.

وەزیری ناوخۆی گوتیشی:  تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام هیچ كەسیان بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار نەکردووە.

پێشتر بەهۆی هێرشی لەم شێوەیە بەرپرسانی سعوودییە، حوسەییەکانی یەمەنیان تۆمەتبار دەكرد کە نزیکن لە کۆماری ئیسلامی ئێران.

لای خۆیه‌وه‌ عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌مڕۆ یەکشەممە سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە ئێران بە لە پشتبوونی هێرشکردنە سەر کۆمپانیای نەوتی سعودیە تۆمەتبار دەکەن و رایگەیاند "ئەمریکا لە کەمپەینی ئەوپەڕی گوشار بۆسەر ئێران شکستی هێناوە، بۆیەش ئێستا هەوڵەدەدات سیاسیەتی زۆرترین درۆکردن بەرامبەر بە ئێران بگرێتەبەر".

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 2464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad