English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لە فڕاکسیۆنی پارتیەوە
2019-09-15 [01:03 AM]

ZNA- ھەولێر



فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر روونکردنەوەیەک سەبارت بە ھەڵبژاردنی پارێزگای ھەولێر بڵاو دەکاتەوە . 

ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە .. 


لە ھەندێ دەزگای راگەیاندنی بەناو ئەھلی ھەواڵێکی بێ بنەما لەبارەی ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی ھەولێر بڵاوکراوەتەوە گوایە فڕاکسیۆنی پارتی ئامادەنەبوە دەنگ بە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری ھەولێر بدات، ئێمە لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر سەرلە بەری ئەو ھەواڵ و زانیارییانە رەتدەکەینەوە و جگە لە زانیاری ھەلبەستراو ھیچ راستیەکی تێدانیە، چونکە پرۆسەی ھەڵبژاردنی بەڕێز دکتۆر (فرسەت سۆفی) بۆ پۆستی پارێزگاری ھەولێر بە شێوەیەکی زۆر دیموکراسی و یاسایی بەڕێوەچوو زۆربەی فڕاکسیۆنەکانی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەنگیان بە کاندیدی پارتی داوە.

فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر نوێنەری ھاوڵاتیانی سنوری پارێزگای ھەولێرە و پابەندە بە ھەموو فەرمانەکانی سەروی خۆی، ھەر فەرمان و بڕیارێک لە لایەن (سەرۆک بارزانی) و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتیەوە دەربچێت فڕاکسیۆن پێوەی پابەندە، ئێمە دەزانین ھەندێ  خەڵک و دەزگای راگەیاندن  خەون بە پەرتبوونی پارتیەوە دەبینن، بەڵام پارتی ھەر بە بەھێزی دەمێنێتەوە و نێو ماڵی پارتی بەھەواڵی بێ بنەما تێکناچێت، پەپشتیوانی جەماوەری پارتی و کوردستان ئەو خەونەی ناحەزانمان نایەتە دی.
                             
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر





ئەم هەواڵە 2749جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad