English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بەرگریی عێراق: سەرقاڵی لێكۆلینەوەیە تایبەت بە بۆردوومانکردنی سعودیە لە عێراقەوە
2019-09-15 [01:36 AM]

Z.N.A


وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی کە گوایە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی دوێنێ دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەیان بۆردوومانکردن لە عێراقەوە فڕیوون، وەزارەتی بەرگریی عێراق سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەرخستنی راستییەکان. 
 
راگەیاندنی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە 15-9-2019 لە زاری بەرپرسێکی باڵاوە کە ناوی ئاشکرا نەکردووە بڵاویکردەوە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە دوێنێ شەممە دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیەیان لە ناوچەی بەقیق بۆردوومانکرد لە یەمەنەوە نەفڕیبوون، بەڵکو لە عێراقەوە فڕیبوون.
 
ووتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی کە گوایە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی دوێنێ دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەیان بۆردوومانکردن لە عێراقەوە فڕیوون، وەزارەتی بەرگری بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەکان و بە ئاگاداری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەرخستنی راستییەکان.
 
هەروەها ووتی: رەتکردنەوە یان پشتڕاستکردنەوەی ئەم تۆمەتانە بێ لێکۆڵینەوە و زانیاری تەواو و راست ناکرێت، تاکە زانیاریش کە ئێستا دەتوانین بیخەینەڕوو ئەوەیە کە لێکۆڵینەوە لە باڵاترین ئاست دەستیپێکردووە و بەردەوامە و بەم نزیکانە عێراق راگەیێندراوی فەرمی سەبارەت بەم تۆمەتانە بڵاودەکاتەوە.
 
هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دوێنێ شەممە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعودیە بوونەهۆی وەستانی نزیکەی نیوەی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە کە یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکاری نەوت لە جیهان.
 





ئەم هەواڵە 6520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad