English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لەگەڵ سیمینسی ئەڵمانی و ئۆراکسۆمی میسری رێکدەکەوێت
2019-09-15 [03:48 AM]

ZNA - هەولێر


عێراق بۆ دووبارە بنیادنانەوەی کۆمەڵگەی بەرهەمهێنانی وزە لە بێجی، گرێبەستێک بە بەهای ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار  1.3 ملیار دۆلار  لەگەڵ هەردوو گرووپی سیمێنسی ئەڵمانی و ئۆراکسۆمی میسری واژۆدەکات.

وەزیری کارەبای عێراق بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند، بەهای رێککەوتنەکە ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریکاییە و  1.7 گێگاوات بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی زیاددەکات.

هاوکات کۆمپانیای سیمێنس رایگەیاند، جێبەجێکردنی پڕۆژەکە 28 مانگی پێویستە و راستەوخۆ دوای بڕیاری حکومەتی عێراق لەبارەی پارەدارکردن دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، عێراق نزیکەی 15 گێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، ئەوەش زۆر کەمترە لە خواستی ناوخۆ کە پێویستی بە 24 گێگاوات کارەبا هەیە.

بەهۆی شەڕی سێ ساڵەی داعش هەردوو وێستگەی بێجی یەکەم و دووەم لەگەڵ پاڵاوگەی نەوتی بێجی لە نێوچوون.

 





ئەم هەواڵە 2548جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad