English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری تەندروستی رەت دەکرێتەوە
2019-09-16 [06:47 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆک وەزیرانی عیراق دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی رەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16-9-2019، قوتەیبە جبوری، سەرۆکی لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، عەلا عەلوان، وەزیری تەندروستی سێیەم جارە بەهۆی گوشارەکانی سەریەوە نامەی دەست لەکار کێشانەوە پێشکەش دەکات.

قوتەیبە جبوری هەروەها رایگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران دەست لەکار کێشانەوەی عەلا عەلوانی رەت کردووەتەوە و ”مۆڵەتێکی کراوەی پێداوە“.

پێشتر خالید عوبەیدی، وەزیری پێشووی بەرگری و پەرلەمانتاری ئێستای عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی عەلا عەلوان دەیسەلمێنێت، کە عێراق لەلایەن مافیا و گرووپەکانی بازرگانی بە لەشی مرۆڤ بەڕێوە دەبرێت.

رۆژی یەکشەممە 15-9-2019، عەلائەدین عەلوان، وەزیری تەندرووستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی داوەتە عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران و ئاشکرای کرد، کە رووبەڕووی گوشاری سیاسی بووەتەوە و بەو هۆیەوە زیان بە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتەکەی گەیشتووە.





ئەم هەواڵە 4828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad