English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی تابلۆی ژمارە(1 تا 9)ـی ھەڵەبجە ئاشكرا كرا
2019-09-16 [10:28 AM]

Z.N.A


ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا 9 تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە ھەڵەبجە دەفرۆشرێن و نرخی ژمارە (1)ـیش ئاشكرا كرا.
پارێزگاری ھەڵەبجە داوای لە سەرمایەداران و بازرگانان كردووە، ئەو كەسانەی خوازیارن تابلۆكانی ھەڵەبجە لە ژمارە 1 تا 9 بكڕن، بەشداری رێوڕەسمەكە بكەن، كە پارەی تابلۆكان بۆ بنیاتنانەوەی شاری ھەڵەبجە تەرخان دەكرێت.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ نرخی تابلۆی ژمارە (1) بە یەك ملیار دینار دیاركراوە، واتا لە ھەركەسێك بیەوێت بیكڕێت دەبێ 1 ملیار بدات، بەشێوەی فرۆشتنی زیادكراو لە یەك ملیار دەستپێدەكات و كێ زیاتر پارە بدات دەبێتە ھی ئەو كەسە.
فرۆشتنی ژمارەكان بە سەرپەرشتی لیژنەیەك دەبێت كە بە سەرۆكایەتی پارێزگاری ھەلەبجە و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و ھاتووچۆی ھەڵەبجە و گەنجینەی ھەڵەبجە پێكھاتووە و تابلۆی ژمارە (1) لە یەك ملیار دینار و ژمارە (9) لە 600 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات، كێ زیاتر پارە بدات پێشكەشی ئەو كەسەی دەكرێت.
 
 





ئەم هەواڵە 2245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad