English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە بۆ حەفت یاری فاتی لەدەست دەدات 
2019-09-16 [11:45 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوەدەدەن کە پێدەچێت یانەی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی حەفت یاری لە تواناکانی ئەستێرەی تازە پێگەیشتووی ئینسۆ فاتی بێ بەش بێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، فاتی نزیک بووتەوە لەوەی پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی تازە پێگەیشتوانی ئیسپانیا بکات ، دوای ئەوەی بڕیاریدا پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات نەک ھەڵبژاردەی گینیا بیساو کە نیشتمانی رەسەنی خۆیەتی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەگەر ھاتوو فاتی پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی تازە پێگەیشتوانی ئیسپانیا کرد ، ئەوا بۆ ماوەیەک لە یانەی بەرشەلۆنە دادەبڕێت ، چونکە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری لە جامی جیھانی خوار تەمەن ١٧ ساڵی دەکات کە بڕیارە لە وڵاتی بەرازیل لە ماوەی نێوان ٢٦ تشرینی یەکەم تا ١٧ی تشرینی دووەمی داھاتوو بەڕێوەبچێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، گەر ھاتوو فاتی بەشداری مۆندیالی داھاتووی لاوان کرد ئەوا بۆ ماوەی حەفت یاری لە یانەی بەرشەلۆنە دادەبڕێت و لەنێوشیاندا ناتوانێت بەشداری یاری کلاسیکۆ نێوان بەرشەلۆنە و ریال مەدرید بکات . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7705جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad