ZNA-هه‌ولێر
به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی 3 لاپه‌ڕه‌یی، كه واژووی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقی له‌سه‌ره و كۆپییه‌كی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس كه‌وتووه، عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی داوه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی ئه‌منی عێراقی نوێنه‌ری له‌و فه‌رمانده‌ییه‌دا ده‌بێت.
وه‌ك له به‌ڵگه‌كه‌دا هاتووه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان راسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێت و عه‌بدولئه‌میر یارهڵڵاش جێگری سوپاسالاری عێراق ده‌بێته جێگری عه‌بدولمه‌هدی.
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه نوێنه‌ر و ئه‌ندامیان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا ده‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ی پله‌ی ئه‌ندام و نوێنه‌ره‌كان له لیوا روكن، لیوا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت:
- وه‌زاره‌تی به‌رگری.
- وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
- ده‌زگای دژه تیرۆر.
- ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی.
- ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتیمانی عێراقی.
- فه‌رمانده‌یی هێزه وشكانییه‌كان.
- فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئاسمانی.
- فه‌رمانده‌یی فڕۆكه‌وانی سوپا.
- فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كان.
- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
- ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان 6 خاڵی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت و تیایاندا ئه‌رك و ده‌سه‌ڵات و سنووری ته‌واوی هێزه‌كان دیاریكراوه و، له رووی سه‌ربازییه‌وه سه‌رجه‌میان له چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه راسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئەم هەواڵە 3082جار خوێندراوەتەوە |