English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی : پێویستە دادپەروەری لە خەرجکردنی داهات بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت
2019-09-16 [01:21 AM]

ZNA-هه‌ولێر



ئەمڕۆ دووشەممە 2019/9/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبووەنەوەی لیژنەی کۆکردنەوەی داهاتەکانی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد  پێویستە حکومەت کار لە سەر ئەوە بکات  هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان  بە شێوەیەک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێ دادپەروەری لە خەرجکردنی داهات بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت. گوتیشی کارو ئەرکی ئێمە بەرگریکردنە لە مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. 
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆکردنەوەی داهاتەکان و رێکخستنەوەی باج و گومرگەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان کرا. 
لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەت جەختی لە سەر دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان کردەوە پێش هاتنی وەرزی زستان .





ئەم هەواڵە 2671جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad