English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : داهاتی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی
2019-09-17 [05:58 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان له‌ نوسراوێكیدا ‌ئاشكرایكردووه‌، گشت داهاتەكانی هەرێمی كوردستان لەسەرجەم سەرچاوەكانی داهاتەوە دەگەرێندرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی .

ئەوەش خراوەتەڕوو،سەرجەم ئەو وەزارەتانەی كە پێشووتر رێژەیەك لە داهاتی ناوخۆی خۆیان راستەوخۆ بۆ بوارەكانی خەرجی وەزارەتەكانیان بەكاردەهێنا، لەمەودوا پێویستە تەواوی داهاتی ناوخۆی وەزارەتەكان بە رێكارە ژمێریاریە پەیڕەوكراوەكان بۆ وەزارەتی دارایی بگەڕێننەوە.

هه‌روه‌ها وەزارەتی دارایی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران بە بەشداری فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون راسپێدراون بۆ جێبەجێكردنی ئەم كارانە":

  1. دەستنیشانكردنی بڕە پارەی پێویست وەك تەرخانكراوی مانگانەی خەرجیەكانی هەر وەزارەتێك بە جیا لەسەر بنەمای پێویستی پڕۆژەكانیان بە هەماهەنگی و گفتوگۆ و كۆبونەوە لەگەڵ هەر وەزارەتێك بەپێی تایبەتمەندی.
  2. چارەسەركردنی كێشەی بیرۆكراسی و دواكەوتنی خەرجكردنی تەرخانكراوی خەرجیەكانی هەر وەزارەتێك"..

ئەحمەد عەبدولرەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی بە باسی راگەیاند: بڕیاری حكوومەتە داهاتی تەواوی كوردستان بۆ وەزارەتی دارایی دەگەڕێندرێتەوە، ئەو بڕیارە گرنگەش بۆ پلانی دارایی و دانانی بودجە و بۆ ئیدارەی خەرجكردن و پەیڕەوكردنی شەفافیەت و چاكسازی لە خەرجی و داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .

ئه‌و گوتیشی: لە هەموو دونیا ئەوە پەیڕەوكراوە كەوا یەك وەزارەت ئیدارەی داهات و خەرجیەكان دەكات ئەویش وەزارەتی دارایی و ئابووریە، ناشكرێت هەر وەزارەت و لای خۆی دەسەڵاتی هەبێت داهاتەكانی خۆی خەرج بكات، سیاسەتی كابینەی تازە ئەوەیە داهاتی هەموو وەزارەتەكان بێتەوە نێو وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی ئیدارەیەكی باشی دۆخی كوردستان بكەین و بتوانین قەیران خێراتر چارەسەر بكرێت".

داهاتە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان پێكدێت لە داهاتی نەوت، باج و رسومات و گومرگەكان، لەگەڵ داهاتی هەندێك وەزارەت كەوا پارە بۆ حكوومەت پەیدا دەكەن.





ئەم هەواڵە 2785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad