English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌په‌له‌..بارسێلۆنا سزا ده‌درێت
2019-09-17 [06:09 AM]

ZNA- ھەولێر


راپۆرته‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان له‌ ئیسپانیا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ له‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌یه‌ یارییه‌ك به‌بێ جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام بدات.

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ دادوه‌ری راسپێردراو بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌و سكاڵایه‌ی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌ دژی بارسێلۆنا تۆماریكردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ستكردنی یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نتوان گریزمانی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی، پێشنیازی كردووه‌ بارسا به‌ 30 هه‌زار یۆرۆ سزا بدرێت.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دادگا پێیوایه‌ ئه‌و سزایه‌ كه‌مه‌ و پێشنیازێكی دیكه‌ هه‌یه‌، كه‌ داوا ده‌كات بارسا به‌وه‌ سزا بدرێت كه‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌كانی له‌ لالیگا له‌نێو كامپ نودا به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام بدات.

دادگا له‌م پێشنیازه‌یدا پشتی به‌ هه‌ردوو مادده‌ی 88 و 126ی یاسای ته‌مبێكردنی سه‌ر به‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌ستووه‌.

بارسێلۆنا له‌م هاوینه‌دا مه‌رجی سزایی گریزمانی دا، كه‌ 120 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌ڵام یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌وه‌ به‌رپرسانی بارسێلۆنا تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ پێشوه‌خته‌ و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و نایاسایی دانوستانیان له‌گه‌ڵ گریزمان كردووه‌و له‌گه‌ڵیدا رێككه‌وتوون، بۆیه‌ داوای 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات له‌جیاتی 120 ملیۆن یۆرۆ.

پێشتر میگێل ئانخێل جیل مارین، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌تلێتیكۆ مه‌درید رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌وان به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه‌ بارسا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و پێشوه‌خته‌ دانوستانی له‌گه‌ڵ گریزمان كردووه‌.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 5344جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad