English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کارەبا : پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە
2019-09-17 [06:30 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكرایده‌كات ، پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە ساڵی داهاتووش پڕۆژه‌كه‌ش تەواو دەکرێت.

ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە باسی راگەیاند: پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، ده‌شڵێت "لە هەولێر و سلێمانی لە چەند شوێن و گەڕەکێک دەستکراوە بە دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا و دوای بەستان خوێندنەوە دەست پێ دەکرێت".

محه‌مه‌د گوتیشی: ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و دانانی پێوەرەکان ساڵێک و 6 مانگە و لە ساڵی داهاتوو تەواو دەکرێت، پڕۆژەکە بۆ هەموو هاوبەشانی تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستانە لە ماڵان و شوێنە بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵیەکان، ئەو پڕۆژەیەش بۆ کەمکردنەوەی زێدەڕۆییەکان و بەفیڕۆدانی کارەبایە".

لە بارەی سیستەمەکەوە گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتی:"سیستەمەکە بە جۆرێکە لەو کاتەی کارەبا لە محاویلە دەردەچێت چاودێری دەکات لە هەر شوێنێک سەرپێچی و دزین هەبێت ئاماژەی بۆ دەکات، بەکاربردنی کارەبا لە ماڵان و شوێنە گشتی و تایبەتەکان دیاری دەکات، سیستەمەکە زۆر پێشکەوتووە".

حکوومه‌ت بڕی 250 ملیۆن دۆلاری بۆ دانانی پێوه‌ر و سیستەمی زیره‌کی کاره‌با ته‌رخان کردووه‌، تەنها پێوەری کارەبا نیە بەڵکو سیستەمێکی تەواوکەری زیرەکی کارەبایە، چەند کۆمپانیایەکيش گرێبەستیان لەگەڵ کراوە.

بەرپرسەکەی وەزارەتی کارەبا پێیوایە لە رێگەی ئەو پێوەرەوە هەموو زیادەڕۆییەکان وسەرپێچیەکانی سەر کارەبا ئاشکرادەبن و لە رێگەی ئەلیکترۆنیەوە رێکخستن بۆ پارەی کارەبا دەکرێت.

بەپێی داتای وەزارەتی کارەبا ئێستا هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار هاوبەشە و بەردەوامیش لە زیاد بوونە.

 

 





ئەم هەواڵە 2641جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad