English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رهه‌م سالح سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
2019-09-17 [06:31 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ٩ی ٢٠١٩، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، سەردانی هەولێر دەکات.

 

چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەیدا، بەرهەم ساڵح لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كێشە ھەڵواسراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ بکات و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوچەكەشەوە بکەن.

 

میدیا عێراقییەکان باسیان لەوە کردووە کە هەر ئەمڕۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دێتە هەولێر، بەڵام تاوەکوو ئێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە.

 

ئەم سەردانەی بەرهەم ساڵح بۆ هەولێر، دووەمین سەردانیەتی لە پاش وەرگرتنی پۆستەکەی پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.





ئەم هەواڵە 2401جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad