English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیارترین هۆکارەکانی دواکەوتنی سوڕی مانگانە
2019-09-14 [10:20 AM]

هەولێر _ ZNA


کۆمەڵێک هۆکار لەپشت دواکەوتنی سوڕی مانگانەوەن وەکو کێشەی دەروونی و خواردنی هەندێک جۆری دەرمان و بوونی کیس لەسەر هێلکەدان.

ماڵپەڕی "یاسمینە" لە بابەتێکدا ئاماژە بە دیارترین هۆکارەکانی دواکەوتنی سوڕی مانگانە دەکات لە ئافرەتاندا، ئەوانیش:

– زیادبوونی کێشی لەش

زیادبوونی کێشی لەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تێکچوونی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا، ئەویش بەهۆی کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی منداڵدان و ڕێگریکردن لە دابەزینی هێلکە بۆ ناو منداڵدان و ڕوونەدانی سوڕی مانگانە.

– هۆکارە دەروونییەکان

قەلەقی و دڵەڕاوکێی بەردەوام و ماندوێتی و کەم خەوی و بیرکرنەوەی زۆر کاریگەرییان هەیە لەسەر دواکەوتنی سوڕی مانگانە.


– بوونی نەخۆشی و خواردنی هەندێک جۆری دەرمان

– بوونی کیس لەسەر منداڵدان کە کاریگەریی لەسەر دواکەوتنی سوڕی مانگانە دەبێت

جگە لەو هۆکارانە کۆمەڵێک هۆی تریش دەبنەهۆی دواکەوتنی سوڕی مانگانە، وەکو کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاسن لە لەشدا و تێکچوونی هۆڕمۆن و دروستبوونی کێشە لە غودەی دەرەقیدا.

لە هەموو حاڵەتەکاندا ئەگەر نزیکەی حەوت بۆ ١٠ ڕۆژ سوڕی مانگانە لەکاتی خۆی دواکەوت پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دۆزینەوەی هۆ و وەرگرتنی چارەسەر.





ئەم هەواڵە 3301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad