English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئالۆڤێرا بۆ سپیکردنەوەی پێست بەکاربهێنە
2019-09-14 [12:21 PM]

هەولێر _ ZNA


ماڵپەڕی “vkool” چەند بەکارهێنانێکی ئالۆڤێرای خستووەتەڕوو بۆ پاکبوونەوە و سپیبوونەوەی پێست و ئاماژەی بەوە کردووە، ئالۆڤێرا یەکێکە لەو بەرهەمە سروشتیانەی سوودێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت، و پاکیدەکاتەوە لە زیپکە و پەڵە و یارمەتی ڕونبوونەوە دەدات.

بۆ سوودوەرگرتن لە ئالۆڤێرا دەتوانی جێڵەکەی جیابکەیتەوە و بیخەیتە ناو ساردکەرەوە، ئەو بەشە سەوزەی کە جێڵەکەی لێدەکەیتەوە دەتوانیت سکرابی دەموچاوتی پێبکەیت تا لە خانە مردووەکان پاکبێتەوە.

بۆ پاکبوونەوە و سپیبوونەوەی پێست دەتوانیت جێڵەکە لەگەڵ شەکردا بەکاربهێنیت و مەساج بۆ دەموچاوت بکەیت.

تێکەڵکردنی جێڵی ئالۆڤێرا و شیر و هەنگوین یارمەتی ڕێکخستنەوەی ڕەنگی پێست دەدات و پاکیدەکاتەوە، هەروەها بەکارهێنانی جێڵی ئالۆڤێرا لەگەڵ زەردەچەوە و هەنگویندا پێست سپی دەکاتەوە و شێداریدەکات.

دەکرێت جێڵی ئالۆڤێرا لەگەڵ ئاوی گوڵ تێکەڵبکرێت کە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ سپیکردنەوە و پاکبوونەوەی پێست.





ئەم هەواڵە 3511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad