English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ ماكرۆن نیگه‌رانن
2019-09-17 [07:07 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ناونیشانی راپۆرتێكە لە (ئیكسپرت ئۆنلاین) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی بەرهەڵستییەكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ دەستپێشخەرییەكی ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا سەبارەت بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ روسیا.

لەو بارەوە فاینانشال تایمز نووسیویەتی، چالاكییە دیبلۆماسییەكانی ئەم چەند هەفتەی دوای ئیمانویل ماكرۆن، رووەو ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی ئەوروپا و روسیا، بووە مایەی نیگەرانی ژمارەیەك لە پایتەختەكانی ئەوروپا. 

بەپێی راپۆرتەكە، هەنگاوی یەكەمی پێشنیاركراو لەلایەن ماكرۆنەوە بەم ئاراستەیە، بەشداریكردنی ئەوروپا لە دانوستانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا بۆ كۆتایی هێنانی جەنگ لە دونباس، لە سیپتەمبەردا، پلان دانرا بۆ یەكەمین لووتكە دەربارەی دونباس لە پاریس.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، دیارە پلانەكانی ماكرۆن فراوانترو بەرزە فڕترە لەوەی تەنیا مەبەستی كۆتایی هاتنی جەنگی ناوخۆ بێت لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا، ئەو دەیەوێت پەیوەندییەكانی ئەوروپا و روسیا بەهێزتر بكات و مۆسكۆ بەشداری پێبكات لە چارەسەركردنی پرسە نێو دەوڵەتییەكانی تر، بەپلەی یەكەم پاریس وای دەبینێ روسیا دەتوانێت هاوكار بێت لە چارەسەر كردنی پرسی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

بەڵام هەڵوێستی پاریس، كە رووەو ئاراستەی روسیایە، بووەتە جێگای نیگەرانی هەر یەك لە ئەڵمانیا و هۆڵەنداو بۆلەنداو وڵاتانی بەڵتیق، لەو بارەیەوە سەرۆكی لیژنەی بۆندستاگ بۆ كاروباری نێو دەوڵەتی (نوربرت رۆتجین) فەرەنسای تۆمەتبار كرد بەهەماهەنگی نەكردنی فەرەنسا لەگەڵ بەرلین و وڵاتانی تری ئەوروپا لەم دەستپێشخەرییەدا.

لەلایەكی ترەوە، پێدەچێ بەرپرسی كاروباروی نێودەوڵەتی لە حیزبی كۆمەلایەتی دیموكراتی (نیلز شمید)، پاڵپشتی ماكرۆن بكات و لەهەمان كاتدا وای دەبینێت، بەرلین هەمان سیاسەتی پاریس پەیڕەو دەكات، بەڵام هەڵسوكەوتەكانی بە شێوەیەكی ئاشكرا نییە.

زۆرترین ئەو رەخنانەی لە دەستپێشخەرییەكی ماكرۆن دەگیرێت، لە پۆلەنداوە سەرچاوە دەگرێت، بەوەی یەكێكە لەو وڵاتانەی دوژمنكاری زۆری لەگەڵ روسیادا هەیە، جگە لەولاتانی بەلتیق، وارسۆ مكوڕ دەبێت لەسەر جێبەجێكردنی سزاكانی ئەوروپا دژی روسیا، كە پێویستە لە ساڵی 2020 یان هەڵبگیرێت یاخود درێژ بكرێتەوە.

ئەوانەی بەرهەڵستكاری ئاسایكردنەوەی پەیوەندی نێوان روسیا و یەكێتی ئەوروپان، وای دادەنێن مۆسكۆ هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ راستكردنەوەی دۆخەكە لەو كاتەوەی سزا بەسەریدا سەپێنراوە، لەگەڵ ئەوەدا، لە پاریس پێشنیاری ئەوە دەكرێت نیمچە دورگەی قرم بە بەربەست دانەنرێت لەبەرانبەر ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ روسیا، بەوەی سەرۆكی هەردوو وڵات دانوستانیان كردووەو لەسەر كۆتایی هاتنی جەنگ لە دونباس رێككەوتوون.





ئەم هەواڵە 2527جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad