English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌ت بڕیارێکی بۆ پاسەوانی وەزیر و پەرلەمانتاره‌كان ده‌ركرد
2019-09-17 [07:07 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


پێشووتر پاسەوانی پەرلەمانتاران و وەزیرەکان بە دامەزراندنی هەمیشەیی فەرمانیان بۆ دەردەچوو، بەڵام کابینەی تازە ئەو دامەزراندنە دەکات بە گرێبەست.

لیوا بەختیار بابان، بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە باسی راگەیاند: بڕیار وایە پاسەوانی پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حکوومی بکرێنە گرێبەست،  ئەگەر بکرێنە پاسەوانی گرێبەست ئەوە پەیوەندی بە پۆلیسەوە نامێنێت چونکە ئەو کاتە گرێبەستێکە و میلاکی ئێمە نابن، تاوەکو ئێستا مامەڵەی هیچ پاسەوانێکی تازە نەکراوە".

بابان گوتیشی:  هەر بڕیارێک لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەو بابەتە دەربکرێت پابەند دەبن پێوەی ، به‌ڵام  تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەو بابەتە دەرنەکراوە و چاوەڕوانین بزانین چی لێ دێتەوە.

شاخەوان رەئوف بەگ، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان بە هه‌مان سه‌رچاوه‌ی گوت، زانیاریمان هەیە و ئەوە یەکلایی بۆتەوە کە پاسەوانی پەرلەمانتاران بە گرێبەست دادەمەزرێندرێن و هەر پەرلەمانتارێکیش بۆی دەبێت سێ پاسەوانی هەبێت".

بەپێی یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2012، پەرلەمانتاران سێ پاسەوانیان بۆ دادەمەزرێنرێت و لە کۆتاییشدا پاسەوانێکی لەگەڵ دەمێنێتەوە و دوانەکەی تریش دەچنە سەر میلاکی یەکەی پاسەوانی و لەوێوە دابەش دەکرانەوە بەسەر ئەو شوێنانەی حکومەت پێویستی پێیان بووە، بەڵام بەپێی بڕِیاری نوێی حکوومەت پاسەوانەکانی دوای کۆتاییهاتنی خولی پەرلەمان گرێبەستی پاسەوانەکان هەڵدەوەشێندرێنەوە.

بڕیار وایە مووچەی هەر پاسەوانێک بە گرێبەست 700 هەزار دینار بێت و بۆ 4 ساڵ بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیاریەکان مانگانە نزیکی 2 ملیار دینار لە بودجەی گشتی بۆ مووچەی پاسەوانی پەرلەمانتاران و وەزیرەکان خەرج کراوە.





ئەم هەواڵە 4459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad