English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە سیستەمێکی تازە دەرمان لە دەرمانخانەکان دەدرێتە هاوڵاتیان
2019-09-17 [07:50 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بڕیاری فرۆشتنی دەرمان لە دەرمانخانەکان لە رێگەی کۆمپیوتەر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،  بەرپرسێکیش ئاشکرای دەکات پسولەیەك دەدرێت لەکاتی هەبوونی سکاڵا لەسەر دەرمانەکە سودی لێوەردەگیرێت.

د. ئەمیر چەلەبی، سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانى كوردستان بە باسی راگەیاند: لەو مانگەوە فرۆشتنی دەرمان لە دەرمانخانەکان لە رێگەی سیستەمی کۆمپیوتەری دەست پێدەکرێت و تاوه‌كو ئێستا  لە 90%ی دەرمانخانەکان کراون بە سیستەمی کۆمپیوتەری ئەوەی ماوە تاوەکو ئەو مانگه‌ تەواو دەکرێت، لەو مانگەوەش هەر دەرمانخانەیەک دەبێت لە رێگەی کۆمپیوتەر و پسولەی کۆمپیوتەری دەرمان بفرۆشێت".

پێشووتر لەلایەن سەندیکاوە دەرمانخانەکان سەرپشک کران لەگەڵ هەر کۆمپانیایەک ڕێکەوتن بکەن بۆ بەسیسته‌مکردنی دەرمانخانەکانیان.

ئه‌و گوتیشی: هەر دەرمانخانەیەک ئەو سیستەمەی نەبێت دادەخرێت تاوەکو سیستەمەکە دانەنێت رێگەی کارکردنی پێ نادرێت.

سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانى كوردستان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌: ئەم سیستمە چەندین سودی هەیە بۆ هاوڵاتیان و بەوەی کاتێک هاوڵاتیان سەردانی هەر دەرمانخانەیەک دەکەن تەواوی زانیاریەکانی لە پسوڵەیەکی کۆمپیوتەریدا پێدەدرێت لەبارەی نەخۆشیەکەی و جۆری دەرمانەکە و نرخی دەرمانەکە و بەرواری سەردانیکردنەکەو ناوی نەخۆشەکەو ناوی پزیشکەکە، ئەم پسوڵەیەش دەبێتە بەڵگە لەکاتی بونی هەر کێشەیەکی پەیوەست بە خراپی دەرمان و هەڵەی پزیشکی".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:  ئەو سیستەمە بۆ سەلامەتی نەخۆش و یەکخستنی نرخی دەرمان و رێگری کردنە لە دەرمانی ساختە، لە رێگەی ئەو سیستەمەوە هەموو ئەو دەرمانانەی لە دەرمانخانەکان کۆگا دەکرێت ئاشکرا دەبن و رێگری لە دەرمانی ساختە دەکرێت.

بەرپرسەکەی سەندیکا ئاشکراشی کرد، هاوڵاتی هەر سکاڵایەکی لەسەر ئەو دەرمانە و نرخەکە هەبێت کە وەری گرتووە دەتوانێت پسولەکە بکاتە بەڵگە تاوەکو سەندیکای دەرمانسازان رێکاری یاسایی خۆی ئەنجام بدات، گوتیشی:" 20%ی هەلەی دەرمان لە رێگەی پزیشکان ئەنجام دەدرێت چونکە بە کۆمپیوتەر وەسفی دەرمان نادەن بە نەخۆشن بەلکو بە خەتێکی خراپ دەینوسن و هەندێک دەرمانخانەش هەڵەی تێدا دەکەن".

لە هەموو هەرێمی کوردستان هەزار و 200 دەرمانخانە و 100 کۆگای دەرمانی فەرمی هەیە.

 





ئەم هەواڵە 2530جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad