English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆبونه‌وەی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستیپێكرد
2019-09-17 [08:05 AM]

ZNA- هه‌ولێر


كۆبونه‌وەی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستیپێكرد و چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکرێت، یەکێک لە تەوەرەکان هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراقە.

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان تایبەت بێت بە یه‌كه‌م، خستنه‌ڕوی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ى په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا و شێوازی رێكخستنی په‌یوه‌ندیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

لە بڕگەی دوەمی کارنامەکەدا هاتوە، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمى (82،80،79)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت.

1 - هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.

2 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاغیكردن به‌ نه‌وت و به‌رووبوومه‌كانی ژماره‌ (41)ى ساڵی 2008).

3 - پێشنیازه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی پاراستنی به‌رهه‌مه‌ عێراقییه‌كان ژماره‌ (11)ى ساڵی 2010ى هه‌مواركراو).

4 - پێشنیازه‌یاسای (رێكخستن و یه‌كحستنی عه‌لوه‌كان).

5 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی واژۆی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ژماره‌ (78)ى ساڵی 2012).

6 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای گرتنی مایه‌ى قاچاغ و قه‌ده‌غه‌كراو بۆ ئالوگۆڕكردن له‌ بازاڕه‌ نێوخۆییه‌كان ژماره‌ (18)ى ساڵی 2008ى هه‌مواركراو).

7 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ژماره‌ (9)ى ساڵی 2006).

سێیه‌م: خستنه‌ڕوی بیرۆكه‌ی ئه‌ندامى په‌رله‌مان (هێڤیدار ئه‌حمه‌د سلمان) سه‌باره‌ت به‌ (ژماره‌ى دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.





ئەم هەواڵە 2332جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad