English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای نۆ ساڵ بكوژێك ده‌ستگیركرا
2019-09-17 [08:34 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ ساڵی‌ 2010 كه‌سێكی كوشتوه‌ و تائێستا هه‌ڵاتبو.

راگه‌یاندن‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ رۆژی 27-10-2010دا، هاووڵاتییه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی‌ چوارچرای‌ شاری‌ سلێمانی‌ كوژرا و ئه‌نجامده‌ری‌ تاوانه‌كه‌ هه‌ڵات.

پاش به‌دواداچونی هێزه‌كانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌، زانیارییان له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستكه‌وتوه‌، كه‌ به‌نیازبوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم هه‌ڵبێت، بۆیه‌ به‌نوسراوی‌ فه‌رمی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ پۆلیسی له‌بازگه‌كان ئاگاداركرده‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی‌ 11-9-2019، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌زای‌ چۆمان به‌هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ده‌روازه‌ی‌ سنوریی حاجی‌ ئۆمه‌ران، توانیان تۆمه‌تباری‌ هه‌ڵاتو له‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌ ده‌ستگیربكه‌ن و پاشان راده‌ستی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ به‌نده‌و بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ رێكخستوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
 





ئەم هەواڵە 2554جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad