English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند زانیارییەک لەسەر بۆندی فاتی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکرێت 
2019-09-17 [11:26 AM]

ZNA  - ھەولێر



دوای ئەو ئاستە بەرزەی ئینسۆ فاتی لەدوو یاری رابردووی یانەی بەرشەلۆنە پێشکەشی کرد لە ئێستادا زۆرترین زانیاری لەسەر ئەم یاریزانە بڵاودەکرێتەوە . 

رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی چەند زانیارییەکی لەسەر بۆندی یاریزان فاتی لەگەڵ  یانەی بەرشەلۆنە بڵاوکردووتەوە و تێدا ھاتووە ، بۆند ئێستای فاتی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تا ھاوینی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ دوو ساڵی دیکە . 

مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی ئەم گرێبەستە ١٠٠ ملیۆن یۆڕۆیە ، یاریزانەکەش لە بڕی نوێکردنەوەی بۆندەکەی ٧٠٠ ھەزار یۆرۆی وەرگرتووە . 

مووچەی فاتی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە قۆناغ بە قۆناغ زیاد دەکات ، واتا ئەگەر لەگەڵ تیپی دووەم بەردەوام بێت لە ساڵی یەکەم ٣٠٠ ھەزار یۆرۆ  وەردەگرێت تا ٦٠٠ ھەزار یۆرۆ لە ساڵی شەشەمی . 

بەڵام ئەگەر بەردەوام یاری بۆ تیپی یەکەم ئەنجام بدات ، ئەوا ساڵی یەکەمی یەک ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و لە ساڵی دووەم یەک ملیۆن ٢٥٠ ھەزار یۆرۆ و ساڵی سێیەم یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار یۆرۆ . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7654جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad