English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ترسی لە ئەلکاسێر ھەیە 
2019-09-17 [11:46 AM]

ZNA  - ھەولێر


راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن، یانەی بەرشەلۆنە ترسیان لە ئاستی ھێرشبەری پێشووی خۆیان باکۆ ئەلکاسێر ھەیە کە ئێستا یاری بۆ بروسیا دۆرتمۆند دەکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، ڤالڤێردی ھێلی بەرگری تیپەکەی ئاگادار کردووتەوە لەو ئاستە بەرزەی ئێستا ئەلکاسێر پێشکەشی دەکات لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆند . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە شەش یاری رابردووی یانەکەی ئەلکاسێر حەفت گۆڵی تۆمارکردووە واتا رێژەی گۆڵ تۆمارکردنی بریتیە لە گۆڵێک لە ھەر ٧٥ خولەکێک ، ھەروەھا ئەلکاسێر لە دوو یاری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا سێ گۆڵی تۆمارکردووە و ئاستێکی بەرزیش پێشکەش دەکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، رووبەرووبوونەوەی بەرشەلۆنە ھاندەرێکی بەھێزە بۆ ئەلکاسێر تا ئاستی بەرزتر پێشکەش بکات ، چونکە ئەلکاسێر ئەو دەرفەتەی پێنەدار لە یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەی سەرەکی یاری بکات و دەیەوێت بوونی خۆی لەم یارییە بسەلمێنێت. 

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بەکاتی ھەرێمی کوردستان یانەی بەرشەلۆنە و بروسیا دۆرتمۆند لەیەکەم یاری کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی یەکتر ببنەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7390جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad