ZNA-هه‌ولێر
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له خواستی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هیندستان كرده‌وه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/9/2019 له هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڤێرماڤالی مۆرالی ده‌هاران وه‌زیری ده‌وڵه‌تی هیندستان بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و په‌رله‌مان و شاندێكی یاوه‌ری، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی قۆناغی ڕابردوو و ئێستای ناوچه‌كه، دۆخی ده‌ستی كاری هیندی له هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بوونی ژینگه و یاسای له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌ش كرد.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ده‌هاران پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كرد و سڵاوی به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستانی پێگه‌یاند، هه‌روه‌ها پێزانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ قوربانیدانی گه‌لی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر و خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی گرنگیی بوونی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و هیندستان، كاری هاوبه‌ش بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر، دیاریكردنی بواره‌كانی كاری هاوبه‌ش له كه‌رته جیاوازه‌كاندا، دۆخی ده‌ستی كاری هندی و هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بۆیان، هه‌روه‌ها ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری غاندی له پاركی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

ئەم هەواڵە 3103جار خوێندراوەتەوە |