English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی چین ناوەڕۆکی سەردانەکەی عەبدولمەهدی بۆ وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات
2019-09-17 [12:16 PM]

ZNA-هه‌ولێر


باڵیۆزی کۆماری میللی چین لە بەغدا ناوەڕۆکی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 19-9-2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شندێکی باڵا، سەردانی پەککینی پایتەختی چین بکات.

چانگ تاو، باڵیۆزی چین لە بەغدا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی چەندین تەوەر و رێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای چین تاوتوێ دەکات.

ناوەڕۆکی سەردانەکەی عەبدولمەهدی:

- رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای سانشۆی چینی، بۆ وەبەرهێنانی 10 ملیار دۆلار لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

- بەشداریکردنی چین لە چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە عێراق، بە دامەزراندنی چوار وایستگەی گەورەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەغدا و سێ پارێزگای دیکە.

- دروستکردنی کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی بەغدا.

- راهێنانی پسپۆڕانی عێراق لە بوارەکانی تەکنۆلۆژیای گەیاندن لەلایەن کۆمپانیای هواوی.

- چەندین رێککەوتن لە بوارەکانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و نەخۆشخانە، کشتوکاڵ، هەماهەنگی ئەمنی و ئاسایشی.





ئەم هەواڵە 2551جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad